ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هاوپەیمانانی نێو دەوڵەتی: ١٤ چەکداری توندڕەوی سووریایان کوشتووە

لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا ١٤ چەکداری توندڕەو به هۆی هێرشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا کوژراون.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاندووە، بە ئامانجی لەنێوبردنی شانە و چەکدارانی داعش، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سەرەتای ٢٠٢٥ـەوە ١٢ ئۆپەراسیۆنی لەپێشینەیان لەگەڵ هەسەدە لە باکووری ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە.
بەگوێرەی ئەوەی بڵاوکراوەتەوە، ئەم هەڵمەتانە لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان ئەنجام دراون و لەم هێرشانەدا جگە لە دەستگیرکردنی دەیان چەکداری ئەو ڕێکخراوە، توانیویانە ١٤ چەکداری توندڕەو لە کاتی بەرگریکردن و هەوڵی هەڵاتن و هێرشکردنە سەر هێزەکانیان و هەسەدە بکوژن.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی چا و قاوە تووشی چەند کێشەیەکت دەکەن

یاسین

ئێران ئەنستیتۆتی “گۆتە‌”ی ئەڵمانیی داخست

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح