ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەحمەد شەرع ڕەشنووسی دەستووری سووریای ئیمزا کرد

 

ئەمڕۆ، سەرۆکی قۆناغی گواستنەوەی سووریا، ئەحمەد شەرع، ڕەشنووسی دەستووری نوێی ئەم وڵاتەی ئیمزا کرد.

بەپێی ئەم دەستوورە، ناوی وڵات وەک خۆی بە “کۆماری عەرەبی سووریا” دەمێنێتەوە و ئایینی سەرۆک کۆمار ئیسلام دیاری کراوە.

لە دەستوورە نوێیەکەدا، ماوەی قۆناغی گواستنەوە بۆ پێنج ساڵ دیاری کراوە.

عەبدولحەمید ئەلعەواک، ئەندامی کۆمیتەی دەستووری، ڕایگەیاند: سەرۆک‌کۆمار مافی دیاریکردنی دادگای دەستووری نوێی هەیە. هەروەها گوتی دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ دەبێت و دادگا نائاساییەکان قەدەغە دەکرێن، بەڵام ڕاگەیاندنی باری نائاسایی (ڕەوشی ئاوارتە) تەنها لە دەسەڵاتی سەرۆک کۆماردا دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌رده‌ڕه‌ش… 83 قوتابخانه‌ دروستكراون و نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

جۆو بایدن لە هانتەری کوڕی خۆشبوو

سەڵاح

فازڵ میرانی: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی ئێران و خانەوادەی قوربانیان دەکەین

یاسین