ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پیلانەکە دژی قەوارەی هەرێمە، بەڵام بۆچی کاک مەسرور بە ئامانج گیراوە؟!

زۆر بە کورتی و بە پوختی؛

چەند ساڵێکە، هەرێمی کوردستان، لە بەردەم هەڕەشە و مەترسی گەورەدایە، ئەم هەڕەشانە هەر ماوەیەک و بە شێوازێک، لە دژی هەرێم، تاقیدەکرێنەوە؛
لەشکرکێشی سوپای عێراق، بڕینی بودجە و موچە، داعش و میلیشیاکانی عێراق، هێرشی درۆنی و موشەکی، فشاری دەرەکی و دروستکردنی ململانێی ناوخۆیی، بەکارهێنانی دەسەڵاتی یاسایی بۆ مەرامی سیاسی، …هتد.

ئەم پیاوە هاتووەتە حکومەت، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بتوانێت ئەم دۆخە تێبپەڕێنێت.

چۆن؟!
– دژایەتیکردنی گەندەڵی و چاکسازی کارگێڕی و دارایی.
– بایەخدان بە بواری پەروەردە و خوێندن.
– پشتبەستن بە توانای مرۆیی خەڵکی کوردستان بە گشتی و گەنجان بە تایبەتی.
– بایەخدان بە کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی.
– گرنگیدان بە پرسی ئاو، وەکو سامانێکی سروشتی.
– برەودان بە کەرتی گەشتیاری و پیشەسازی.
– بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات.
– هەنگاونان بۆ حکومەتی ئەلیکترۆنی و دامەزراندنی سیستەمی بانکی پتەو و جێگا متمانە.
– بەهێزترکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی پەیوەندی نوێ بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.

سەرکەوتنی ئەو هەنگاوانە؛
– زامنی بەهێزتربوونی هەرێمی کوردستان و گەیشتنی دەبێت بە توانای پشت بە خۆ بەستن، بەم شێوەیەش توانای خۆڕاگری بەرامبەر پیلانگێڕییەکان، زیاتر دەبێت.
– مایەپووچی دەبێت بۆ پیلانگێڕان.

بۆیە؛
– ئەوان (پیلانگێڕان) بە هەموو توانایەکیانەوە، دەست ناپارێزن لە لێدان لە کەسایەتی کاک مەسرور بارزانی.
– ئێمەش بە هەموو توانایەکمانەوە و بە هەموو قەناعەتەوە، پشتیوانی لە دیدگای کاک مەسرور بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێزتر.

دڵنیایین لەوەی، هەر ئێمە سەردەکەوین…

نێچیرڤان حسێن محمد

هەواڵی پەیوەندیدار

یاسا دادپەروەری یێ ناکەت

یاسین

سەرنج و داواکاریەکانی پارتی چین بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردن بکات؟

یاسین

لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی یەکێتیدا

یاسین