ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

گەل چاوەرێی ئەو ستۆپەیان لە پارتی دەکردبە دادگای نافیدڕاڵی بکات

دوای ئەوەی دادگای نافیدڕاڵی عێراق ھەموو سنوورەکانی بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان بەزاند خۆی لە شوێنی ھەموو دەستھەلاتەکانی کوردستان دادەنا ئەو مافەی بەخۆی دەدا کە قسەیان لەسەربکات و بڕیاریان لە بارەییەوە دەربکات پارتی زۆر پشوو درێژبوو بەرامبەریان بەلام ئەو پشوو درێژیەی پارتیان بەھەل زانی دەیانویست ھەرچی بەدڵی خۆیان بێت ئەوە بکەن و دەرباز بکەن بەلام پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو ئەوەی کە پێی ناسراوە و بەرنامەیەتی بۆ بەرگری کردن لە مانەوەی ھەرێم و پاراستنی دەستکەوتەکانی جولەیکی ئەنجام دا کە سەرلەبەری پیلانی نەیارانی ناوخۆی و عێراقی و ھەرێمایەتی لە گۆرنا، پارتی خاوەنی ئەو دەستکەوتانەیە کە بۆ گەلەکەمان وەدەستھاتوون کە بەدرێژای ٧٧ سالی تەمەنی خۆی لە خەباتی بێ وچاندا بووە تاکۆ میللەتەکەی بگەینێتە کەنارێکی ئارام و سەربەخۆی بۆ خاکەکەی، ئەو جولەیەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە چوارچێوەی ئەو خەباتە دوور و درێژەیە کە بە درێژایی تەمەن بۆ سەرخستنی دۆزە رەواکەی دەکات، بۆیە ئەو بڕیارەی پارتی گەل و نیشتیمان ھەر چاوڕی ئەو بریارە بوێر و دڵسۆزانەیان دەکرد بڕیارێک کە بۆ بەرژەوەندی گەلەک بێت پارتی دەیدات و پەشیمانیش نابێتەوە لەوەی بۆ پاشەرۆژی کوردستان باش و بەسوودبێت، کات لە داھاتوو بۆمان روون دەکاتەوە کە ئەو بڕیارەی پارتیمان چەندە لە خزمەت ھەرێم و پێکھاتەکانیەتێدابوو ئەو کات جێگای ھیچ ھێزێکی تر نابێتەوە کە ئێستا خۆیان لە بەرەیەکی دیکەی دژە پارتی و ھەرێم دەبینەوە خۆیان بکەنە بەشە برا لە دەستکەوتی ئەو بریارەی پارتی زۆر باش دەزانن ئەوان بۆ زبڵدانی مێژوون و پارتی و دڵسۆزانی کوردستانیش شانازییەکی تر دەچیتەوە سەر مێژوو پرشنگدارەکەیان.

دڵشاد یونس ھەرکی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

کێلگەی غازی کۆرمۆر لە نێوان بەها ئابووری و ململانێیە سیاسی و نێو دەوڵەتیەکان

دڵشاد

ئاسۆی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە

دڵشاد

سەرنج و داواکاریەکانی پارتی چین بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردن بکات؟

یاسین