ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فیلمی “Oppenheimer” لە ژاپۆن نمایشکرا

فیلمی سینەمایی “Oppenheimer” دوای مشتموڕێکی زۆر، دواجار لە ژاپۆن نمایشکرا.

نمایشکردنی فیلمەکە لەو وڵاتە، کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەتایبەتیش لەلایەن سەرۆکی شارەوانی شاری هیرۆشیما.

ماوەی فیلمەکە سێ کاتژمێرە و بەرهەمەی کۆمپانیای یونیڤێرساڵ پیکچەرزە و باس لە زانای فیزایی جی رۆبێرت ئۆپنهاوەر دەکات کە توانی گەشە بە بۆمبی ئەتۆمی بدات و لە رێگەی دوو بۆمبەوە 200 هەزار کەس لە هیرۆشیما و ناکازاکی گیانیان لەدەستدا.

فیلمەکە لە دەرهێنانی کریستۆڤەر نۆلانە و هەریەک ل کیلیان مۆرڤی و رامی مالیک رۆڵی تێدا دەگێڕن.
……….
ئەگەری دوورکەوتنەوەی لیزۆ لە کاری هونەری هەیە
میلیسا ڤیڤیان جێڤەرسۆن، گۆرانیبێژی ئەمریکی کە بە لیزۆ دەناسرێت، ئەگەری دوورکەوتنەوەی لە کاری هونەری هەیە.

ئەو هونەرمەندە دەڵێت، ئەو ماندوو بووە لەوەی هێندە بەهۆی شێوەیەوە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە لەکەداری بکەن.

لیزۆن لە پۆستێکیدا لە ئینستگرام نووسیویەتی، هەست دەکەم جیهان نایەوێت من تێیدا بم.

بەو پۆستەی ئەو گۆرانیبێژە ئەوە دەردەکەوێتە کە ئەگەری هەیە لە کاری هونەری یاخود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دووربکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

داهاتی “Bob Marley: One Love” لە سینەماکانی جیهاندا

ART