کۆمپانیای وۆرنەر برۆس، پۆستەری بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی “Joker”ـی بڵاوکردەوە کە بەناوی “Joker: Folie à Deux”یە.
لە پۆستەری فیلمەکەدا، خواکین فینێکس و لەیدی گاگا دەردەکەون کە رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا دەگێڕن.
فیلمەکە لە 4ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و پێشبینی دەکرێت، وەک بەشی یەکەمی دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبێت.
بەشی یەکەمی فیلمەکە لە 2019 بڵاوکرایەوە و بودجەی بەرهەمهێنانی 50 ملیۆن دۆلار بوو و توانی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار وەک داهات بەدەستبێنێت.
لە بەشی یەکەمی فیلمەکەدا، خواکین فێنێکس رۆڵی کارەکتەری جۆکەری گێڕاوە و بەهۆیەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی وەرگرت و لە بەشی نوێشدا درێژە بە رۆڵەکەی دەدات.
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/04/Joker.jpg?fit=378%2C201&ssl=1)
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو