ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ یەکەمجار کچێکی سعودی بۆ شاجوانی گەردوون بەربژێر دەکرێت

بۆ یەکەمجار کچێکی سعودی بەناوی رۆمی ئەلقەحتانی، بۆ شاجوانی گەردوون لە 2024 بەربژێر دەکرێت کە بڕیارە لە مەکسیک بەڕێوەبچێت.

رۆمی ئەلقەحتانی، نمایشکاری جلوبەرگە و لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستگرام بڵاویکردووەتەوە کە یەک ملیۆن فۆلۆوەری هەیە، هەواڵەکەی لەگەڵ چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکەمجارە سعودیا لەو رێوڕەسمەدا بەشدار دەبێت.

ئەو نمایشکاری جلوبەرگە، پێشتر لە پێشبڕکێی شاجوانی ئاسیا لە مالیزیا، پێشبڕکێی شاجوانی عەرەب بۆ ئاشتەوایی، پێشبڕکێی شاجوانی ئەوروپا، پێشبڕکێی شاجوانی یەکگرتووی عەرەب، پێشبڕکێی شاجوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عێراق و پێشبڕکێی شاجوانی جیهانی عەرەبی لە قاهیرە بەشداربووە.

رۆمی ئەلقەحتانی، لە 1995 لە ریازی پایتەختی سعودیا لەدایکبووە، نازناوی شاجوانی سعودیەی لە 2021 بەدەستهێناوە و بەرژێری شاجوانی عەرەب بووە لە 2022.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Oppenheimer” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART