ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

فیلمی سینەمایی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی یەکەم هەفتەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 22ـی ئاداری 2024 لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 109 ملیۆن و 869 هەزار دۆلارە.

لەو داهاتە، 75 ملیۆن و 305 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 34 ملیۆن و 563 هەزار دۆلاریشی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.

فیلمەکە لە دەرهێنانی فیل کەنانە و هەریەک لە پاوڵ رودد، کاری کون و فین وۆلفهاردە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لەوە دەکات کە بەهۆی دۆزینەوەی شوێنەوارێکی کۆن، هێزێکی خراپەکار ئازاد دەبێت، بۆیە دەبێت هەمووان یەکبگرن بۆ پاراستنی جیهان لە سەردەمی سەهۆڵبەندی دووەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Spider-Man” لە سینەماکاندا

ART