ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخى نەوت دابەزى

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بۆ ئەمڕۆ گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر دابەزینى تۆمار کردوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 81 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ 9 سەنت دابەزیوە.

 

هەروەها نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە 76 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەراورد بە رۆژی پێشتر چوار سەنت دابەزیوە.

سەرەڕای درێژکردنەوەی کەمکردنەوەکانی خستنەڕووی نەوت لەلایەن هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس، نرخی نەوت دابەزی، شرۆڤەکارانیش دەڵێن رێککەوتنەکەی ئۆپێک پڵەس لەلایەن بازاڕەوە بە نەرێنی وەرگیرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی سویسڕا لە عێراق دەکات

سەڵاح

حکومەتی فەرەنسا دەستی لەکار کێشایەوە

سەڵاح

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 2409 دۆلار دابەزی

سەڵاح