ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

 

پاش ئەوەی عێراق و وڵاتانی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا بە درێژکردنەوەی وادەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئازار، لە بۆرسەی جیهان نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار دابەزیوە.

هەروەها بە گوێرەی پینوێنی بازاڕی جیهانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٨ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە رێژەی ١.٧١٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینی بەهۆی ئەوەی ئاستی پێشبینیکراوی یەدەگی نەوتی ئەمریکا زیاتربووە لە ئاستی یەدەگی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار زیاتر بەرزبووە

یاسین

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

یاسین