ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد

یەک ئۆنسە زێڕ لە بەیانیی ئەمڕۆ 7-3-2024 ، بەرزبووەوە بۆ 2161 دۆلار کە بە بەرزترین نرخی زێڕ هەژمار دەکرێت لە مێژوودا، دوای چەند خولەکێک لەو ئاستە نوێیە، نرخی زێڕ کەمێک دابەزی بو نزیکەی 2155 دۆلار.

چاوەڕوانیی بازرگانان بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا و کەمکردنەوەی سوودی بانکی لەلایەن بانکەکە، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.

هەروەها سوودی بانکی لە ئەمریکا ئێستا 5.5٪ ـە و کەمکردنەوەی ئەو رێژەیە، كه دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر زێڕ.

لەلایەکی ترەوە ، کێشە و ئاڵۆزییەكاني رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان پێیانوابێت پاشەکشەی گەورە لە نرخی زێڕ روونادات و، لە درێژخایەندا نرخەکان لە ئاستێکی بەرزدا دەمێننەوە.

هەروەها نیگەرانییەکان لە رەوشی ئابووریی چین بووەتە هۆکارێکی دیکە کە خواست لەسەر کڕینی زێڕ بەتایبەتی لە نێوخۆی ئەو وڵاتەدا وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ وەبەرهێنان بەرزبێتەوە، کە ئەوەش پاڵپشتی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەدان پێشمەرگە پلەیان بەرزدەبێتەوە و جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت

یاسین

430ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت

یاسین

بانكه‌ بازرگانییه‌كان: سبه‌ی ده‌وامی ئه‌و بانكانه‌ی مووچه‌ دابه‌ش، ده‌كه‌ن ئاساییه‌

سەڵاح