ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وردەکاری پارەی فیعلی رەوانەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی 2023 بڵاودەکاتەوە

رۆژی هەینی (15ـی ئاداری 2024) سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وردەکاری پارەی فیعلی رەوانەکراو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوە روونکراوەتەوە:

پارەداركردنی هەرێم وەک شایستەی خۆی لە بودجە و ئەو قەرزانەی لە 2023 بە هەرێمی کوردستان دراوه لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە

کۆی گشتی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2023 کە پێشبینی دەکرا وەک پارەی مانگانە لە ماوەی ئەو ساڵەدا بدرێت بە حکومەتی هەرێمی کورستان بریتییە لە 16 ترلیۆن و 497 ملیار دینار (12 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار).

ئەو بڕە پارانەی حکومەتی فیدراڵ بە پێی پشکی خۆی لە بودجەی گشتی فیدراڵی داویەتی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە مانگی یەکی ساڵی 2023 بڕی 400 ملیار دینار و و لە مانگی تەمموزی 2023 بڕی 598 ملیار دینار بووە، کە کۆی گشتی دەکاتە 998 ملیار دینار (756 ملیۆن دۆلار).

ئەو بڕە پارانەی وەک قەرز لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دراوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵی 2023 دا کە بە پێنج بەش نێردراوە بریتی بووە لە سێ تریلیۆن و 700 ملیار دینار (دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار).

داهاتەكانی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان لە 2023

داهاتە نەوتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دەبێت بگوازرێتەوە بۆ گەنجینەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی عێراق، داهاتی سافی بەدەستهاتوون تا ئەوکاتەی هەناردەکردن وەستاوە لە (25ـی ئاداری 2023)، واتە دوای پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و شایستەی کۆمپانیا نەوتییەکان، کە ئەم ژمارە و داتایانە لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی وردبینی دیلۆیتەوە وردبینییان لەسەر کراوە، بەپێی راپۆرتی پەسەندکراوی دیلۆیت: بریتییە لە یەک ترلیۆن و 693 ملیار دینار (یەک ملیار و 282 ملیۆن دۆلار).

داهاتی دەروازە سنوورییەکان: رێژەی 50%ـی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بگوازرێنەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی/21 دووەم یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ژمارە 13 ساڵی 2023 هەروەها ماددەی 29ـی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی ژمارە 6ـی ساڵی 2019؛ کە بریتییە لە 728 ملیار دینار (551 ملیۆن و 515 هەزار و 151 دۆلار).

هەواڵی پەیوەندیدار

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕادەگیرێت

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەكات

یاسین

لە ماوەی هەفتەیەک مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت

یاسین