ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 86 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس بەرزبونەوەیان تۆمار کردوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19-3-2024، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 86 دۆلار 70 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 1 یەک دولار و 4 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 82 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 1یەک دولار و 16 سەنت بەرزبوەتەوە.

چاودێرانی ئابووری ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ کەمبوونەوەی نەوتی خاو لە کۆگاکانی ئەمریکادا و زۆربوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو هاوکات فراوانبوونی گرژی و ئاڵۆزییە هەرێمییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکارێکی بەردەوامە.

هەروەها دەشڵێن، بەهۆی پابەند بوون بە بڕیارەکانی ئۆپیک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی هەناردەکردنی رۆژانە داهاتی نەوتی وەک خۆی دەمێنێتەوە لە سەر ئاستی مانگەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەست بە دابەشکردنی پارەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

sirwan

وەزیری دەرەوە تورکیا سه‌ردانی ئەمریکا دەکات

سەڵاح