ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ئاشکرا دەکرێت

هۆکارەکانی دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی

بەرپرسێكی بانكەكان ئاشكرای دەكات گفتوگۆی نێوان بانكی ناوەندیی عێراق و بانكی فیدراڵی ئەمریكی و سەردانی سوودانی بۆ ئەمریكا بەشێكی هۆكاری دابەزینی دۆلارن، دەشڵێت: ” ئەگەری هەیە لەو ماوەیەدا بەهای 100 دۆلار لە نێوانی 149هەزار دینار بۆ 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوە بكرێت.”

ئه‌مڕۆ شەممە بە شێوەیەكی خێرا  دۆلار بەرامبەر دینار رووی لە دابەزین كردووە، بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 149 هەزار  دینارە و نرخەكەش جێگیر نییە.

شێروان ئەنوەر مستەفا، ڕاوێژکاری هاوبەندیی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: “لە نێوان بانكی ناوەندیی عێراق و وەزارەتی گەنجینە و بانكی فیدراڵی ئەمریكی گفتوگۆی باش هەیە بۆ ئەوەی ئەو بانكانەی خراونەتە لیستی رەش سزاكانیان لەسەر هەڵبگیرێت و ئاسانكاریی زیاتر بكرێت بۆ پێدانی دۆلار، ئەوەش هۆكارێكە بۆ دابەزینی ئێستای دۆلار.”

ئاماژەی بەوەش دا، هۆكارێكی دیكەی دابەزینی دۆلار بۆ راگەیاندنی وادەی سەردانی سوودانی بۆ ئەمریكا دەگەڕێتەوە، گوتیشی: “ئەو سەردانە كە مانگی داهاتوو دەكرێت، ئاماژەیەكی باشە بۆ ئەوەی هاوكاری ئەمریكا و عێراق زیاتر بێت بە تایبەت بۆ پرسە ئابوورییەكان و ئاسانكاریی زیاتر بۆ پێدانی دۆلار بە بانكی ناوەندیی عێراق.”

جێگای باسە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 150 هەزار و 250 دینار.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە

گوران

سوودەکانی گوێزی ھیندی بۆ پێست و رووخسار

یاسین