ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوەتەوە

 

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان بە زیاتر لە 85 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەکساس کەمێک بەرزبوەتەوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 85 دۆلار 80 سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژى پێشتر نرخەکەی 37 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى تەکساسى ئەمەریکیش بە 81 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەی 38 سەنت بەرزبوەتەوە

هۆکاری بەرزبوونەوەکانی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ماوەی شەش مانگە، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل و گرژییەکانی دەریای سوور لەنێوان ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی و گروپە چەکدارەکانی یەمەن سەری هەڵداوە و ئەوەش بووەتە هۆی بەرزی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا و هێرشەکانی ئۆکرانیاش بۆسەر کەشتییە نەوتی و کێڵگە نەوتییەکانی روسیاش هۆکارێکه بو بەرزی نرخی نەوت لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە روونکردنەوەیەک دەدات

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەو شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین