ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتە روو

گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات
هونەر جەمال،گوتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ئامادەکاریی خۆمان کردووە لیستی مووچە بۆ بەغدا دەنێرین و بڕیارە هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دابەشکردنی مووچە بکات و دوای ئەوە مووچەی هەرێمی کوردستانیش دەنێردرێ.”
هونەر جەمال،ئاشکرایکرد، لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سوودانی جەختی کردووەتەوە کە کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە.
گوتەبێژى وەزارەتى دارایى رایگەیاند “بۆ پلەبەرزکردنەوەش کاری وەزارەتەکان بەردەوامە و پێداچوونەوە بە دۆسییەکان دەکرێت و کاری وردی دەوێت هەیە دوو بۆ سێ پلەی پێ دەدرێت و دابینکردنی شایستەی دارایی پلەبەرزکردنەوەش بەڕێککەوتن لەگەڵ عێراق دەکرێت.”
گوتەبێژى وەزارەتى دارایى جەختی کردەوە “پێشتر بە نووسراوی فەرمی داواى خەرجکردنى سێ مووچەکەى ساڵى 2023مان لە بەغداد کردووە.”

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە مانگێکدا دۆسیەکی لێپێچینەوەی بۆ ٣٥ڕۆژنامەنووس کردووەتەوە

یاسین

کار بۆ دامەزراندنی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە جێگیریی ماوەتەوە

یاسین