ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نزیكەی 14 هەزار حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمار كران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، رایدەگەیەنێت، لە پێنج مانگدا، نزیكەی 14 هەزار توندوتیژیی خێزانی تۆمار كراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە نۆی حوزەیران، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە راگەیەنراوێكیدا، ئاماری توندوتیژیی خێزانی لە وڵاكەدا بڵاو كردەوە و تیایدا هاتووە، لە پێنج مانگدا، نزیكەی 14 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمار كراوە.

وەزارەتی ناوخۆ روونی كردەوە، دەستدرێژی جەستەیی زۆرترین سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.

لە 2023دا، زیاتر لە 18 هەزار توندوتیژیی خێزانی لە عێراق تۆمار كران، هۆكارەكانی بۆ دۆخی خراپی ئابووریی و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر و خواردنەوە كحولیەكان گەڕێندراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونكردنەوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیارییەوە

یاسین

مەسرور بارزانی : هیوادارم مانگی رەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

سەڵاح