ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: لەهەندێ ناوچە لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 7- 5- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێـت لە هەندێ ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو دەبێت, سەبارەت بە باران بارین لە ناوچە شاخاویەکان بە گشتی بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت, سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێ کاتدا باران بارین و هەورە تریشقەی دەبێت, سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئەگەری تاوە باران و لە کاتی بارانییش هەورە تریشقە دەبێت, ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت, لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ .
خێراى با / مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / (10) کم
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی چوار شەممە 8- 5- 2024
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەی جیاواز وە بری دابارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 05 – 15 )کم/س.
ئاراستەی با / باکورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین / 10 کم.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆک : 22
کەرکوک : 28
هەڵەبجە : 23
زاخۆ : 22
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 12
گەرمیان : 30
بەشى پێشبینى / 7- 5- 2024

هەواڵی پەیوەندیدار

مەریوان قەرەنی: هەژماری من یەكێكە لە پڕۆژە هەرەگرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

دڵشاد

مەیسەر نھێلی: بە ئاڵای کوردستان لە ولاتی چین وتارێکمان پێشکەش کرد

دڵشاد

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستییەوە

سەڵاح