ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حەوت نەخۆشخانەی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکان دروست دەکرێن

 

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە لە ھەموو ناوچە کوردستانییەکان بنکەی تەندروستی کراوەتەوە، ئەو شوێنانەی زۆر پێویستن سەنتەری قەزا و ناحیەن نەخۆشخانەی گشتییان بۆ دروست دەکرێت.

ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دوای ھەوڵێکی زۆر بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک نەخۆشخانەی گشتی کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن، لەوانە دروستکردنی دوو نەخۆشخانەی سەد قەرەوێلەی لە باشیک و لە تلکێف، بڕیارە لە چەند ڕۆژی ئایندەدا نەخۆشخانەی سەد قەرەوێلەی شنگالیش بچێتە بواری جێبەجێکردن، لە ناحیەی زومماریش نەخۆشخانەیەکی پەنجا قەرەوێلەی چووەتە بواری جێبەجێکردن.

سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: بڕیارە لە قەزای شێخان، قەزای مەخموور و ناحیەی گوێڕیش نەخۆشخانەی گشتی دروست بکرێن، هەوڵ دەدەین ئەوەی شێخان و مەخموور سەد قەرەوێلەی بن چونکە ئەو ناوچانە پێویستیان بە نەخۆشخانەی گشتی ھەیە.

هەروەها ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ھەموو ناوچە کوردستانییەکان بنکەی تەندروستی کراوەتەوە، ئەو شوێنانەی زۆر پێویستن سەنتەری قەزا و ناحیەن نەخۆشخانەی گشتییان بۆ دروست دەکرێت.

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سۆران… 11 كەس لە ڕووبار و حەوزی ئاو خنكاون

دڵشاد

پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێک دەردەکات

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە و ئەکیتۆ

یاسین