ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

غەیداء بيروخی: بنیاتنانی پرۆژەی هەژماری من لە کوردستان هەنگاوێکی گرنگە

مامۆستایێکی زانكۆ رایگەیاند، کە هەژماری من چەندین سودی گرنگی هەیە، کە رێگایەکە بۆ ئاشناکردنی خەڵکی بە سیستەمێکی ئابووری سەردەمیانە و تێگەیشتنی خەلک لە سەر پرسی نەختینە و هەژماری بانکی گەرانەوەی متمانە بە بانکەکان.

غەیداء بيروخی، نووسەر و مامۆستای زانكۆ ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پڕۆژەی هەژماری من بریتیە لە دانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت لە رێگای کارتێک كه بانك دروستی دەکات و هەژمارێکی تایبەت بە فەرمانبەران دەکاتەوە، ئامانج لێی کەمکردنەوەی تێچوون و زیادبوونی ئەمن و پاراستنی کاش لەناو سیستەمێکی بانکی یە کە دەتوانرێ مامەڵە لەگەل ئامێری سەرافی خۆدکاردا بکات لەگەڵ خاڵی فرۆشتنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ بە دەست هێنانی ئەژماری بانکی و سود وەرگرتن لە تەواوی خزمەتگوزاریە بانکیەکان ، بنیاتنانی پرۆژەی هەژماری من لە کوردستان هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاشناکردنی خەڵکی لەسەر سیستەمێکی بانکی نوێی و سێکتەری ئەلکترۆنی نەختینەیی لە لایەک و کەم کردنەوەی لۆد و زەختی نەمانی نەختینەیی لە لایەکی تر.

مامۆستای زانكۆ گووتی: هەژماری من چەندین سودی گرنگی هەیە، کە رێگایەکە بۆ ئاشناکردنی خەڵکی بە سیستەمێکی ئابوری سەردەمیانە و تێگەیشتنی خەلک لە سەر پرسی نەختینە و هەژماری بانکی گەرانەوەی متمانە بە بانکەکان و ریگایەکە بۆ ئەوەی کە بانکەکان بەردەوام پارەیان تیابێت، ئەمەش گرنگیەکی زۆری ئابووری هەیە، کە دەکرێت هەم دەوڵەت لە لایەنی ئابووری سودی لێ وەربگرێت لە پرۆسەی وەبەرهینان و پرۆژە خزمەتگوزاریەکان لەلایەک و پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە دزین.

غەيداء بيروخی گووتیشی: ئەو ترسەی کە پێشتر هەبوو لەوەی کە کەسێک کاتێک پارەی کاشی لە ماڵەوە هەبوو بەردەوام ترسی دزینی هەر هەبووە لە هەموو کات و ساتێک دا، بەڵام هەبوونی هەژماری من ئەم ترسە ناهێلێت بە پاراستنی کۆد و کارتی بانکی تەنانەت لە کرین و فرۆشتنیش دا مامەڵە ئاسانتر دەبێت لە بڕی ئەوەی برێکی زۆری پارە لەگەڵ خۆی هەڵگرێت تەنها ئەو کارتە هەڵدەگرێت و تەواوی کاروبارەکانی پێی رادەپەرێنێت، لە رێگای کارتی بانکی دەتوانێت پارە دفع بکات هەروەها نەهێشتنی قەرەباڵغی لەکاتی وەرگرتنی مووچە.

هەروەها غەیداء بيروخی، نووسەر و مامۆستای زانكۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ئاماژەی بەوەشدا، کە سودێکی تری پرۆژەی هەژماری من لەوەی کە فەرمانبەر ئازادە لەوەی کەتەواوی پارەکەی سەحب بکات یاخود بەشێکی و یارمەتی فەرمانبەر دەدات لەوەی بە شێوەیەکی خۆرەس پارە پاشەکەوت بکات، هەروەها پارە لە حسابی هەژماری من زیاد دەبێت و داهاتی خەڵک لە سالێک دا جارانی ١٠ دەکرێت و دەتوانێت سلفە رابکێشیت، لە رێگای بانکەوە خەڵک ئاڵوگۆری دراو دەکات بە پێچەوانەی پێشتر کە لە رێگای نوسینگەکانی حەوالە ئاڵوگۆر دەکران، هەژماری من رێگر دەبێت لە سپی کردنەوەی پارە بەقاچاخ بۆ دەرەوەی وڵات .

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

مندالیکی ٣ سال بە هۆی گرتنی کارەبا گیانی لەدەست دا

دڵشاد

وەزیری دارایی عێراق: مووچە بۆ ئەمساڵ زامنکراوە و بەپێی لیست مووچە خەرج دەکەن

سەڵاح

لاوانی کوردستان متمانەیان هەیە کە ئەو کاروانەی “بارزانی نەمر” دەستیپێکرد تا گەیشتن بە ئازادی یەکجاری و سەربەخۆیی ناوەستێت

دڵشاد