ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو شۆفێرەی مینی پاسی قوتابیانی گەرمیانی تووشی رووداو کرد دەستگیرکرا

 

موقەدەم سامان عه‌لی وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان، ڕایگەیاند، ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ى دوێنێ ده‌ستی شكاندوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك قوتابییەوە له‌رێگاى كه‌لار – كفری وه‌رگه‌ڕا، ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و شۆفێره‌كه‌یشی دەستگیركراوە‌!

دوێنێ له‌رێگا‌ى كه‌لار – كفری، مینی پاسێك كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابی ئاماده‌یی باكورى له‌ كه‌لار ده‌گواسته‌وه‌ کفری بۆ ئەنجامدانی گه‌شتێكى زانستی، له‌نزیك گوندی حه‌سیره‌ وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار كچه‌ قوتابی گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج قوتابی دیکە و مامۆستایه‌ك و شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ش برینداربوون.!!

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

ئەو دەستەسڕەی مێسی یەکەم گرێبەستی لە بارسێلۆنا لەسەر واژۆکرد بە ملیارێک و 400 ملیۆن دینار فرۆشرا

sirwan

تەرمی سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەخاکسپاردن گەیەنرایە مەشهەد

سەڵاح