ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : لە هەندێ ناوچە تاوە باران و هەورە تریشقە دەبێت

ئەمڕۆ دوو شەممە 20-05-2024
کەش/ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەکاتەکانی نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکەی کورت و مەودای ناوبەناو لەناوچەکانی پاڕێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راپەرین ناوچەکانی باکووری پارێزگای سلێمانی وە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا رێژەکەی زیاتر دەبێت , وە هەروەها ئەگەری تۆز و خوڵێکی کەم هەیە.
خێراى با / مامناوەند ( 10- 5 2 ) کم/س
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە (1-2 ) بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت . لەشوێن و کات دابارین لەنێوان (5-6 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

هەروەها سبەی سێ شەممە 21-05-2024
کەش/ ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , لە دواى نیوەڕۆ تاوە باران و هەورە تریشقەی کورت خایەن زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە, لەکاتەکانی شەودا کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ناوەراستی هەرێم (سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی وە دەوروپشتی شاری کەرکویش) بەشێوەی پچرپچر دەبارێت.
خێراى با / مامناوەند دەبێت (10 – 20) کم/س .
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت . لەشوێن و کات دابارین لەنێوان (5-6 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 34
سلێمانى: 30
دهۆک : 31
زاخۆ : 32
هەڵەبجە : 33
کەرکوک: 37
سۆران : 29
حاجی ئۆمەران: 20
گەرمیان : 37

بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
20-05-2024

هەواڵی پەیوەندیدار

دهۆک… تەرمی یەكێك لە و نبووانی لافاوەكە دۆزرایەوە

دڵشاد

نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیاع سوودانی چەند پرسێکی هاوبەش تاوتوێ دەکەن

یاسین

دۆلار زیاتر گرانبوو

سەڵاح