ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌عید هه‌ركى: به‌غدا یه‌ك ساڵه‌ به ‌بیانوى جۆراوجۆر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوا ده‌خات

 

ئه‌ندامێکی خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند، کە ماوه‌ی ساڵێكه‌ به‌غدا به‌ بیانووی جۆراوجۆر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دوا خستووه‌، مانگى رابردوو سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم گوتى رێككه‌وتن كراوه‌ و كۆتایی به‌ كێشه‌ى مووچه‌ هێنراوە، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقیش به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ندان جار باسى له‌وه ‌كردووه‌.

سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ماوه‌ی ساڵێكه‌ به‌غدا به‌ بیانووی جۆراوجۆر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دوا خستووه‌، فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر كردووه‌ و ده‌یه‌وێت له‌و رێیه‌وه‌ له ‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رانبه‌ر به‌ حكوومه‌ت دروست بكات، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات یاریكردنه‌ به‌ چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌سیاسیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌رانبه‌ر فشاركردن بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم.

ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان گووتی: ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات سه‌رپێچیكردن و نایاساییه‌، یه‌ك ساڵه‌ به ‌بیانوى جۆراوجۆر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دوا ده‌خات، هه‌موو مانگێگ ده‌بێت جارێك و دووان و سێیان شاندى حكوومه‌ت بچنه‌ به‌غدا و روونكردنه‌وه‌ بده‌ن و دواتر مووچه‌ بنێرن، مانگى رابردوو سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم گوتى رێككه‌وتن كراوه‌ و كۆتایی به‌ كێشه‌ى مووچه‌ هێنراوە، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقیش به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ندان جار باسى له‌وه ‌كردووه‌ كێشه‌ى مووچه‌ چاره‌سه‌ر بووه‌ و رێككه‌وتن كراوه‌، به‌ڵام گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ پابه‌ندبوون له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ نییه‌ به‌و رێككه‌وتنانه‌ى كه‌ ده‌كرێت.

هەروەها سه‌عید هه‌ركى، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە یاسای بوودجە له‌ ژێر ده‌ستی به‌غدایه‌ و پێشتر له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌و یاسایه‌ ده‌رچووه‌، پێویسته‌ جێبه‌جێ بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه‌ و داوای لێ كراوه‌ راده‌ستی به‌غدای كردووه‌ كه‌ لیستی مووچه‌یه‌، له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونییه‌كانى تر، تا ئێستا مووچه‌ى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى نه‌ناردووه‌ وا كۆتایی مانگى پێنجه‌ و هێشتا مووچه‌ى مانگى چوارى نه‌ناردووه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

عێراق دەیەوێت پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان دوور بخاتەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هوداپار دەكات

سەڵاح