ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كشتوكاڵی هەولێر: چەند خاڵێكی ڕێنوێنیی بۆ جووتیاران دەركردووە كە پێویستە جێبەجێی بكەن

 

بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر رایگەیاند، کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خۆپاراستن لە كارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنەكردن، بە چەند خاڵێك ڕێنوێنیی بۆ جووتیاران دەركردووە كە پێویستە جێبەجێی بكەن.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و خۆپاراستن لە كارەساتی نەخوازراو، بەر لە پرۆسەی دروێنەكردن، بە چەند خاڵێك ڕێنوێنیی بۆ جووتیاران دەركردووە كە پێویستە جێبەجێی بكەن، پێویستە ئامێری ئاگركوژێنەوە CO2 شەش كیلۆی لە ناو دەراسەكاندا هەبێت، نابێت بە هیچ شێوەیەك كرداری لەحیمكردن لە ناو كێڵگەی گەنم و جۆ ئەنجام بدرێت، هەروەها هۆشیاربوونی شوفێری دەراسە لە كاتی بوونی هێڵی كارەبا لە ناو كێڵگە زۆر پێویستە ئاگادار بێت.

بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر گووتی: چاككردنی رێی نێوان توخوبەكان و رێی چوون بۆ سەر زەوییەكان، بۆ ئاسان گەیشتنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی پێویستە هەبێت، هەروەها پێویستە هەر دەراسەیەك بە بەردەوامی تانكەرێك ئاوی بە پڕی لەگەڵدا بێت لە كاتی ئیشكردندا و ترومپای ئاوی لەسەر بێت، بۆ ئەوەی لە كاتی روودانی هەر ئاگرێك، بتوانن بە زووترین كات هەوڵی كونترۆڵكردنی بدەن.

هەروەها هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە شوفێری دەراسەكان خۆیان بە دوور بگرن لە جگەرەكێشان، ئەگەر كێشایان نابێت فڕێی بدەنە ناو كێڵگەكان، ئێستا وەرزی دروێنەیە، بۆیە بەردەوام مەترسیی ئاگركەوتنەوە لە شوێنەكان هەیە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە ئەركی بەردەوامدان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سێ کەس دەستگیر کران

یاسین

ئامانج هه‌ركی: لەگەڵ لیژنەی وزەی ڕوسـیا کۆبووینەوە

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات

دڵشاد