ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەولێر… دوو رووداوی ئاگر كەوتنەوە روویاندا

 

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، کە دوو رووداوی گەورەی ئاگر كەوتنەوە لە هەولێر روویاندا، یەكێكیان لە كارگەیەك و ئەوی دیكەش لە زیاتر لە 500 دۆنمی بەگەنم چێندراو بوو كە سووتا.

موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لە زەوی جووتیارانی گوندی سمایل ئاوای سەر بە قەزای خەبات كەوتەوە، لەلایەن تیمەكانمانەوە ‎بەرگریی شارستانی كۆنتڕۆڵ كرا، بەهۆی رووداوەكەوە 525 دۆنم زەوی چێنراو بە گەنم، كە خاوەنەكەی هەشت جووتیاری ناوچەكەن سووتاوە، هەروەها هۆكاری ئاگرەكە دیار نییە و پێدەچێت بەهۆی سووتانی پوش و پەڵاشەوە تەشەنەی سەندبێت.

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر گووتی: رووداوی دووەمی ئاگر كەوتنەوەی ئەمڕۆ لە كارگەیەكی ریسایكلینی كارتۆن لەسەر رێی گوێر روویدا و بەهۆیەوە بە نزیكەیی تەواوی كارگەكە سووتا.

هەروەها موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە كارگەكە مۆڵەتی نییە و مەرج و رێنوێنییەكانی بەرگریی شارستانی جێبەجێنەكردووە، رووداوەكەش بەهۆی كەمتەرخەمییەوە بووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح

مەسرور بارزانی: لە سایەی پارتیدا، بنەماکانی پێکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت

یاسین