ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد و چەند بابەتێكیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/6/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ستیڤن هیچن، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە جەیمس گۆڵدمان، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و سەردانی هەفتەی ڕابردووی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکان، بە هەنگاوێکی گرنگ دانرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و کارنامەی حکوومەتی فیدراڵ.

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینی عێراقەوە بە تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا کرا و جەخت لە پێویستيی بەشداربوون و تێپەڕینی بە هەرێمی کوردستان و سوودمەندبوونی هەموو پێکهاتە و ناوچەکانی عێراق لەم پرۆژە ستراتیژییەدا کرا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، پێويستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو، لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی هەموو کێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

حەماس پێنج مەرجی داناوە بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل

سەڵاح

لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو عێراق 10 تریلیۆن دیناری قەرز کردووە

یاسین