سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری “پیکاپ” هێرشی کردووەتە سەر مەفرەزەیەکی پۆلیس و تەقەی لێ کردوون لە ناوچەی کەڕادە و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
سەرچاوەکە بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، ژمارەیەک کەسی نەناسراو لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ میستیبۆشیدا بەهۆی پابەندنەبوونیان بە وەستان لەبازگەی کاتی پۆلیسی فیدراڵیدا لە ناوچەی کەڕادە، بووەتە دەمەقاڵێ و تەقەیان لە ئەفسەرێکی پۆلیس کردووە و دواتر هەڵاتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، ” بەهۆی ڕووداوەکەوە قاچی ڕاستی ئەفسەرەکە بریندار بووە، هەروەها گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شێخ زەید.
ئا:ج
![](https://i0.wp.com/www.zagrosn.com/wp-content/uploads/2024/06/inbound2665670087294309541.png?fit=960%2C540&ssl=1)
هەواڵی داهاتوو