ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوارەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا

 

ڕۆژی پێنجشەمە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چوارەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی (٥٣٩) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

لەچوارچێوەی ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاریی مووچەخۆران، کە ئەم بانکە لەنێوان هەشت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من هەڵدەبژێرن، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

بە ناردنی ئەم لیستەی داتای فەرمانبەرانیش، ژمارەی داتای فەرمانبەرانی نێردراو ئێستا دەگاتە (٣٩١٧) فەرمانبەر، کە لە نێویشیاندا (٣٦٨)یان کارتەکانیان بۆ چاپ کراوە و ڕادەستی تیمی هەژماری من کراوە. وەک وەزارەتی دارایی و ئابوری چاوەڕوانین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناغ بەقۆناغ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ٢٠٢٤/٦/٨

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەت سەنتەری ئیگڵ بۆست لە هەولێر دەکاتەوە

یاسین

کۆمپانیا بیانییەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانییان ناچار بە بەرتیلدان دەکرێن

سەڵاح

پەرلەمانتارێکی پارتی: ژمارەیەک قوتابخانەی تازە دروستکراومان لە کەرکووک کردەوە

دڵشاد