ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە ھەولێر و دھۆک زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار دەنگدەر کێشەی پەنجەمۆریان ھەیە

لە سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار دەنگدەر کێشەی خوێندنەوەی پەنجەمۆریان ھەیە و بەرپرسانی کۆمسیۆنیش دەڵێن: ھەر کەسێک کێشەی پەنجەمۆری ھەبێت دەتوانێ سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکات و کێشەکەی چارەسەر دەکرێت.

خالید دۆسکی، بەڕێوەبەری ئوفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو لیستەی لە بەغدا گەڕاوەتەوە تەنیا لە سنووری پارێزگای دھۆک ٧٦ ھەزار دەنگدەر کێشەی پەنجەمۆریان ھەیە، ئێمە ڕۆژانە پەیوەندی بەو دەنگدەرانەوە دەکەین بۆ ئەوەی سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پەنجەمۆریان، داواش لەو دەنگدەرانە دەکەین تا زووە خۆیان بگەیەننە بنکەکانی کۆمسیۆن.

بەڕێوەبەری ئوفیسی دھۆک گوتیشی: ئەمڕۆ و سبەی دەرفەت لەبەردەم ئەو دەنگدەرانە ماوە کە بەشدارییان لە پرۆسەی بایۆمەتری نەکردووە، دەتوانن لەو دوو ڕۆژەدا سەردانی کۆمسیۆن بکەن بە مەبەستی خۆ تۆمارکردن و بە پێچەوانەوە بەبێ بایۆمەتری مافی بەشدارییان نامێنێ لە ھەڵبژاردنی ئەمساڵی ھەرێمی کوردستان.

لە سنووری پارێزگای ھەولێریش ١٣٥ ھەزار دەنگدەر کێشەی پەنجەمۆریان ھەیە، لەمبارەیەوە بۆتان شێرکۆ یاریدەدەری ئوفیسی پارێزگای ھەولێر بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە ڕۆژانە خەریکی پرۆسەی وەرگرتنی پەنجەمۆری ئەو کەسانەین و ھەرکەسێک کێشەی پەنجەمۆری ھەیە دەتوانێت سەردانی کۆمسیۆن بکات و پەنجەمۆری وەردەگرین، چونکە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر کێشەی بۆ دەنگدەران دروست کردووە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی كۆرمۆر: ئەم هێرشانە سووكایەتیكردنە بە سەروەریی عێراق

سەڵاح

له‌ حاجیاوا 100 ملیۆن دینار بۆ سیستەمی ئاودێری خەرج دەكرێت

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كرد

گوران