ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێژەی زەکات و سەرفیترە دیاری کرا

یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی كوردستان بڵاویكردەوە: ڕێژەی زەكات و سەرفیترەو فیدیەی ساڵی 1445هـ = 2024م دیاری كراوەو ڕێژەی سەرفیترە بۆ هەر كەسێك لە ئەمساڵدا بەلایەنی كەم ( 2500 ) دوو هەزارو پێنج سەد دینار دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەندازەی فیدیەی بەڕۆژوو نەبوون بۆ هەر ڕۆژێك (2500 ) دوو هەزار و پێنج سەد دینار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەندازەی ئەو پارەیەی زەكات تیایدا واجب دەبێت (نیصابی زەكات) بریتییە لە (2,100,000) دوو ملیۆن و سەد هەزار دیناری عیراقی، واتە: هەر كەسێك (2,100,000 دوو ملیۆن و سەد هەزار دیناری عیراقی)هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕابێتەوە، واجبە بە ڕێژەی (%2.5) سەدا دوو و نیو واتە بۆ هەر ملیۆنێك بیست و پێنج هەزار دیناری عێڕاقی بەزەكات بدات بە هەژارو كەم دەرامەتان.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکاری کشانەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە لە عێراق ئاشکرا دەکرێت

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

یاسین

شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک رادەگەینێت

یاسین