ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تۆمەتبارێك دەستگیر كرا

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بە ناسنامە عەرەب دەستگیركرا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی ساختەكاری بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێكی بەناسنامە عەرەب دەستگیركرا كە هەستابوو بە ساختەكردنی گرێبەستی كڕینی شوقە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گووتی: لە ئێستادا تۆمەتبار ( ف، ع، ر لە دایكبووی 1970) كە پێنج سكاڵای لەسەرە، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 289-298 ی یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیەو پێشتر لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیركراوە .

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی سێ قوتابخانه‌ داده‌ندرێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین