ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە2ی4ی2024، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لەمەودوا کار بە بەڵگەنامەکانی، پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ناکرێ بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی مامەڵەی پاسپۆرت لەسەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکان و نووسینگەکانی دەرکردنی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  کە بەڕێوبەری گشتی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نیشنگەی بەغدا لەسەر داوای وەزیری ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ، بە نووسراوێکی فەرمی ئاگاداری کردوون کە پێویستە لەمەودوا کارکردن بە هەر یەک لە بەڵگەنامەکانی ڕەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی عێراقی ڕابگیرێ.

له‌ كۆتاییدا پاسپۆرتی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، لەمەودوا بۆ جێبەجێ کردنی سەرجەم مامەڵەکانی پاسپۆرت تەنها کارتی نیشتمانی وەک بەڵگەی فەرمی وەردەگیرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق دەكات

یاسین

به‌رپرسانی ئەمەریکا: بۆ دروستکردنی چەکێکی ئەتۆمی، ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە

سەڵاح

سەرهەد بایز : پارتی واتە كورد و كوردستان

گوران