ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک داوای قەرەبوومان کردووە

 

ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی٣ی٢٠٢٤ لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕ، لافاو لە چەند گەڕەکێکی شاری دهۆک هەڵسا، کاریگەریی لافاوەکە زیاتر لەسەر گەڕەکەکانی هشکەڕوو، نەزارکێ و بەڕووشکێ بوو، بەهۆی لافاوەکەوە، سێ کەس گیانیان لەدەستدا، زیان بە زیاتر لە هەزار خانوو گەیشت و دەیان ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن.

لەمبارەیەوە خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، نووسراوێک بۆ حکوومەتی عێراق بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دهۆک، لە ماددەی ٢ی بڕگەی ١ و بڕگەی ٣ یەم، ساڵانە ٥٠٠ ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ بودجەی فریاگوزاری، بۆیە هەر کارەساتێک ڕوو بدات دەبێت حکوومەتی عێراق خۆی لێ بکاتە خاوەنی، پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە بەڵام دەبێت بچێتە ئەنجوومەنی وەزیران، ئەوان بڕیار لەسەر قەرەبووکردنەوە دەدات.

ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: بەردەوام دەبینین لە بەدواداچوونمان تاوەکو حکوومەت بڕیارێک لەو بارەی قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتوانەوە دەدات، هەروەها ئێمە وەکو پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کاتێک سستیمان لەو بابەتە نەکردووە، جەختیش لەسەر حکوومەت دەکەینەوە تاوەکو قەرەبووی خەڵکی ئێمە بکاتەوە کەزیانیان پێکەوتووە.

هەروەها خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەبێت لیژنەیەک بێت هەڵسەنگاندن بکات بۆ زیانەکان، حکوومەتی عێراق پابەندە بە قەرەبووکردنەوەکە، بەس ئەوە دەمێنیتەوە شێوازی قەربووکردنەوەکە چۆنە و لەسەر چ پێوەرێک دەبێت، وە بڕی قەرەبووەکە چەندە، ئێمە لەپەرلەمان دەنگمان لەسەر داوە، تا ئێستا هیچ بیانووەکیان لەسەر بابەتەکە نەبووە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لەبارەی بەشە خۆراکی مانگانە دەخرێتەروو

یاسین

تەرمی منداڵک بە كوژراوی دۆزرایەوە

دڵشاد

تاکە کێشەی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە چارەسەرکرا

یاسین