ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەیسی سەعید وەیسی: نا توانن ئیرادەمان لێ بستێنن

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە لەسایەیی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و پارتی بە پشت بەستن بەخوای گەورە و گەلی کوردستان تواندرا بەسەر گشت پیلانەکان سەربکەوین، بەرەو داهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده‌ هه‌نگاو دەنێین.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە دەستپێکی دامەزراندنیەوە پارتی دیموکراتی کوردستان گرەوی کردووە لەپێناو کوردستان، لە کاروانێکی نەپساوەدا ڕێگای ململانێی کوتیتەوە، نەماندووبووە نەکۆڵدەدات، دەبێ هەر سەرکەوێت، بەداخەوە لەماوەی رابردوودا بە شێوازی جۆراوجۆری سیاسی و سەربازی و ئابووری و یاسایی، فشاری زۆر لە سەر هەرێمی کوردستان دروست کرا، بۆ ئەوەی دەستبەرداری مافە دەستوورییەکان ببیت، بەڵام لەسایەیی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی و پارتی بە پشت بەستن بەخوای گەورە و گەلی کوردستان تواندرا بەسەر گشت پیلانەکان سەربکەوین، بەرەو داهاتوويه‌كى باشتر و سه‌قامگير و ئاسووده‌ هه‌نگاو دەنێین.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: دەبێت خەلکی کوردستان لە یادی نەکات کێ بوو لەکاتی تەنگانەدا لەگەلی مایەوە و ئامادە نەبوو ملکەچی ھیچ فشار و ھەرەشەیەک بیت، دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی خەلکی کوردستان بێت، بە ھەموو رێگەیەکیش داکۆکی لە قەوارەی سیاسی و ماف و دەستکەوتە دەستوورییەکانی کرد.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دەبێت ئەوانەی خەونیان بە لەناو بردنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەدیت ، بە چ ڕوویەك وەڵامی خەڵكی کوردستان بدەنەوە، بە دلنیاییەوە ئازارەکان کۆتاییان دێت، بەڵام ئەوانەی بوونەتە هۆی ئازار هەرگیز لە بیر ناکرێن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە شاری دێرێک سووتێندرا

یاسین

بە تۆمەتی كوشتنی دووكەس تۆمەتبارێك دەستگیركرا

یاسین

‎لە %60 مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی سەلاحەدین خاوەنی هەژماری منن

گوران