ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

شوان زراری: پشتیوانی به‌خوا و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جێگای ئومێدن، دواجار ئه‌وانه‌ی ویستیان قه‌واره‌ی كوردستان راده‌ستی تونێلی تاریك بكه‌ن و له‌پێگه‌ی كوردستان بده‌ن شكستیان هێنا.

شوان كه‌ریم زراری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: زۆر هەوڵدرا خەڵک نا ئومێد بکرێن و هەموو ڕێگەیەک تاقیکرایەوە کە سەرۆک وەزیران بارزانی ڕابگرن، جارێك به‌ پیلانگێری به‌هاوكاری ده‌ره‌كی و جارێك به‌ راگه‌یاندن و هێرشی ساخته‌كاری به‌ڵام ده‌رئه‌نجام هیچیان نه‌یان توانی رێگری بكه‌ن له‌ سه‌ركه‌وتنی راستییه‌كان، دواجار ئه‌وانه‌ی ویستیان قه‌واره‌ی كوردستان راده‌ستی تونێلی تاریك بكه‌ن و له‌پێگه‌ی كوردستان بده‌ن شكستیان هێنا.

هەروەها شوان كه‌ریم زراری، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی زۆر به‌راشكاوانه‌ له‌دڵی نه‌یار و دژه‌كانی كوردستانی دا پێی گوتن ئێمه‌ خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین، سبه‌ی هه‌نگاوی گرنگ ده‌نێین با ئه‌وانه‌ی ئێستا دژمانن سبه‌ی خۆیان نه‌كه‌ن به‌ شه‌ریكی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، بەڵام وەک جەنابییان فەرمووی خودامان لەگەڵەو لەکۆتایدا حەق سەردەکەوێت بۆیه‌ پشتیوانی به‌خوا و خه‌ڵكی كوردستان سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی تۆمار كرد.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین

روونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزیدییان لە وەزارەتی ئەوقاف

یاسین

هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئامەد و مێردین ئاشكرا ده‌كرێت

سەڵاح