ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێباز حەملان: لە کۆبوونەوەکەی بایدن و سودانی جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە کرایەوە

یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەرییەکانی سەردانەکەی مانگی شوباتی مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا و دەرئەنجامەکانی دەخاتە روو.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: “دەرئەنجامی کۆبوونەوە و وتوێژەکانی محەمەد شیاع سودانی لە ئەمریکا پشتڕاستی ئەو راستییەی کردەوە، کە سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا لە مانگی شوبات چەند کاریگەرییەکی گرنگ و ستراتیژی ھەبووە بۆ ھەرێمی کوردستان و عێراق لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی، ئاسایش، ئابووری، وزە، کەرتی نەوت، بازرگانی، وەبەرھێنان، دارایی و ئابووری، کەرتی بانکی و داڕشتنەوەی بودجەیەکی دادپەروەر بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان.”

هەروەها حەملان ئاماژەشی بەوە داوە کە گرنگترین کاریگەرییەکانی سەردانی مەسرور بارزانی لە ئەمریکا لەوەوە سەلمێندرا کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی سودانی و بایدن جەخت لەو بابەتانە کراوەتەوە:

یەکەم: بایدن جەختی لەوە کردووە کە کێشەکانی هەولێر و بەغدا چارەسەری درێژخایانی بۆ بکرێت، مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بودجە و مووچە جەختی لەسەر کرایەوە.

دووەم: بایدن ستایشی هەوڵەکانی هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرجەم کێشەکان.

سێیەم: ئەمریکا پشتیوانی بۆ ھەرێمی کوردستان دووپاتکردۆتەوە، وە پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان کە بەشێکی گرنگی لایەنی سەقامگیری هەمەلایەنەی عێراقە.

چوارەم: دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کورستان لە رێگەی بۆڕی بۆ تورکیا باسێکی تری گرنگی و تووێژەکانی بایدن بووە لەگەڵ سودانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کەرەستە سەربازییە هاوردەکراوەکانی پێشمەرگە دەرکرا

دڵشاد

ئامانج هه‌ركی: تاوانی هەڵەبجە برینێکی سارێژنەکراوە

دڵشاد

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین