ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رێگایەکی سەرەکی داخرا

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱ بەیانی ئۆتۆمبێلیکی بارهەڵگر لەجۆری تانکەر تایبەت بە گواستنەوەی سوتەمەنی بەهۆی کرانەوەی قوفڵی بەتاڵ کردن ڕێژەیەکی زۆر نەوتی ڕەشی ڕژاندە سەر ڕیگای کلکە سماق، ئەنجامدا بووە هۆی داخستنی ڕێگاکە بە ڕووی شۆفێران.

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا تیمەکانی هاتووچۆی کۆیە و بەرگری شارستانی سەرقاڵی خاوێنکردنەوەی ڕێگاکەن، دوای پاککردنەوەو شوشتنی ڕێگاکە دووبارە بە ڕووی شوفێراندا دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە شوفێران دەکەین ڕێگای سماقوڵی یان هەیبەت سوڵتان بەکاربهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی لەبارەی سەردانەکەی ئەردۆگان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین