ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەیسی سەعید وەیسی: پێویستە رۆڵەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵوەستە لەسەر کردەوەکانی پەکەکە بکەن

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کە پەکەکە جاری یەکەم نییە، کە دەست بۆ سمبول و پیرۆزییەکانی کوردستان دەبات و سووکایەتییان پێ دەکات، چونكە بووە بە داردەستی نەیارانی کورد و کەی ویستیان دژی کورد بەکاری دەهێنن.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەکەکە جاری یەکەم نییە، کە دەست بۆ سمبول و پیرۆزییەکانی کوردستان دەبات و سووکایەتییان پێ دەکات، چونكە بووە بە داردەستی نەیارانی کورد و کەی ویستیان دژی کورد بەکاری دەهێنن، ئەو حزبە باجی کارە خراپەکانی داوە و ئەوەی تا ئێستا هێشتووەیەتییەوە ئەو کردەوە قێزەونانەیەتی، پەکەکە دۆزی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان خستووەتە مەترسییەوە و دەستی بەسەردا گرتووە و بووە بە هۆکاری ئاوارەیی خەڵکەکەی، لە باشووری کوردستانیش بووەتە هۆکاری ناسەقامگیری و ئاوەدان نەکردنەوەی زۆرینەی ناوچە و لادێکان.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: ئەو حزبە کەمترین خەباتی لە باکووری کوردستان هەیە، بەڵکوو زیاتر بووە بە سەریەشە بۆ پارچەکانی دیکەی کوردستان و رێگرە لە بەئامانج گەیشتنی ویست و ئیرادەی گەلەکەی، کردەوەکانی رابردووی پەکەکە دەریانخست ،کە ئەو زیانانەی بە گەلەكەی گەیاندووە، زۆر زیاترە لەو زیانانەی نەیار و دوژمنانی کورد پێی گەیاندووین.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پەکەکە خاوەنی سیاسەتی سەربەخۆ و بڕیاری خۆی نییە، هەمیشە ئامرازێك بووە بە دەستی دوژمنانەوە، کەی ویستوویانە بەکاریان هێناوە، تا گرفت بۆ کورد و كێشەكەی دروست بکات، بۆیە پێویستە رۆڵەکانی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵوەستە لەسەر کردەوەکانی پەکەکە بکەن.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

دڵشاد

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا

سەڵاح

کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە

یاسین