ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیده دیاریکرا

نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردوو (مانگی 4ی 2024) كەمترینی شەش هەزار دینارە و زۆرترینیشی 12 هەزار و 500 دینارە.

ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: “نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لەناو سەنتەری هەولێر بۆ مانگی 4ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی شەش هەزار و 250 دینارە، زۆرترینیشی 12 هەزار و 500 دینارە.”

ئەمە لەكاتێكدایە، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر بۆ مانگی 3ی 2024، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا كەمترینی 11 هەزار دینار و زۆرترینیشی 16 هەزار و 250 دینار بوو.

لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ئاشكراشی كرد، بۆ مانگی ڕابردوو، مۆلیدە ئەهلییەكان کەمترین کارکردنی مۆلیدەکان 150 کاتژمێر بووە، زۆرترین کارکردنیشیان 305 کاتژمێر بووە.

قارەمان مەولوود ئەوەشی خستە ڕوو، لە کۆتاییەکانی مانگی چوار بەهۆی چاکسازیی وەرزیی کارەبا و هێرشەکەی سەر کۆرمۆر، کارەبای نیشتمانی زۆر کەمی کرد، بۆیە مۆلیدەكان کارەبای زۆریان داوەتە هاووڵاتیان

 

شوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆسەی دەنگدان لە بەریتانیا بەردەوامە و ریشی سووناك و پارتەكەی دۆخیان خراپە

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

دڵشاد

له‌ هه‌ولێر به‌ردی بناغه‌ی سێ قوتابخانه‌ داده‌ندرێت

یاسین