ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎هه‌ولێر.. بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كرا

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،‌ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند، ‎دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان ، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بەناوی (م، أ ، د) کەخەڵکی وڵاتی هندستانە بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر وتیشی، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و کەلوپەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابوو.

‎باسی له‌وه‌ش كرد، تۆمەتبار(م، أ ، د) کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاوڵاتیەکی بیانی کە بە مەبەستی کارکردن هاتونەتە هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر نیشتەجێ بوونە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Samsung دوو مۆبایلی لە زنجیرەی A نمایش دەکات

یاسین

سه‌رۆك بارزانی به‌و شێوه‌یه‌ باسی ڕاپه‌ڕینی 1991 ده‌كات

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

یاسین