ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زيرى بازرگانيى عێراق تاوتوێى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌ن‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌2024/5/7 نێچيرڤان بارزانى، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌سير داوود ئه‌لغورێرى، وه‌زيرى بازرگانيى عێراقى فيدراڵى كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ تارانه‌، په‌يوه‌ندى و ئاستی جووڵه‌ى بازرگانيى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى بواره‌کانی بازرگانى و چالاكيى ئابووريى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا و چۆنيه‌تيى ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌ت و زه‌مينه‌ى باشترى بازرگانى و نه‌هێشتنى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌مى گۆڕييه‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختيان له‌ گرنگيى فراوانكردنى كه‌رتى بازرگانیی نێوانیان كرده‌وه‌ که‌ کاریگه‌ریی ئه‌رێنی به‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووریی هه‌ردوولادا ده‌بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی کەمی تۆمارکردوە

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری دهۆك ده‌كات

سەڵاح

لەدوو رۆژی داهاتوو پارەی مووچە دەگات

یاسین