ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح دەستپێکرد و ده‌ستی به‌سه‌ر تاكه‌ ده‌روازه‌كه‌دا گرت

 

سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەی ڕەفەح دەستپێکرد و دەستبەسەرداگرتنی دەروازەی سنووری غەززە لەبەری فەڵەستین ڕاگەیاند کە بەڕووی میسردا کراوەتەوە.

لەو بارەیەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە فیرقەی ١٦٢ و لیوای زرێپۆشی ٤٠١ پشتیوانیان لە یەکەکانی سوپا کردووە لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح و، کۆنترۆڵی دەروازەی سنووری ڕەفەحیان کردووە کە لە غەززە بەڕووی میسردا کراوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە بەری فەڵەستین تەواو کۆنترۆڵی دەروازە سنوورییەکە کراوە کە بە درێژایی نزیکەیی ٣،٥ کیلۆمەتر بەڕووی میسردا کراوەیە و، لەو هێرشەدا ٢٠ فەڵەستینی کوژراون.

سوپای ئیسرائیل بڵاویکردبووەوە کە بە مووشەک چەند بینایەکی لە نزیک دەروازەی سنووری ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج و، بە تۆپهاوێژ ناوچەکانی نزیک دەروازەی سنووری ڕەفەح و کەرەم ئەبو سالیمی بۆردومان کردووە.

تەلەڤيزیۆنی ئەقسا کە بە نزیکی لە حەماس ناسراوە، بڵاویکردەوە کە سوپای ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی دەروازەی سنووری ڕەفەح لە بەری فەڵەستین کردووە.

ئەو گەواهیدەرانەی قسەیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کردووە، باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی نزیک دەروازەی سنووری ڕەفەح.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی زانایان: داوا ده‌كات ئەو کەسەی بێڕێزی كردوه‌ رێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر

سەڵاح

بۆ جارا ئێکێیە جۆرەکێ نەشتەرگەریێ ل نەخۆشخانا ئازادی دهێتە ئەنجامدان

سەڵاح

چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی دوکاندارە زیان بەرکەوتووەکانی بازاڕی لەنگە دەردەچێت

یاسین