ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌مه‌ریكا: پاڵپشتی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح ناکەین

 

ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی، جۆن کێربی ڕایگەیاند، ئەمریکا پاڵپشتی لە ئیسرائیل ناکات کە ھێرشێکی وەشکانیی گشتگیر بۆ سەر ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە، ئەنجام بدات.

جۆن کێربی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپای ئیسرائیل واشنتۆنی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی کە ھێرشەکەیان بۆ سەر ڕەفەح، ھێرشێکی سنووردارە و گوتی: “ئیسرائیل ئەو ھەنگاوەی ناوە لە پێناو ئەوەی ڕێگری لە حەماس بکات لەوەی چەک بۆ غەززە بگوازێتەوە”.

گوتیشی: “بۆ چەندین جار ئەوەمان ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل ناکەین، لەوەی ھێرشێکی وەشکانیی گشتگیر بۆ سەر ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە، ئەنجام بدات”.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بەڕوونی نیگەرانییەکانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بەو قەیرانە مرۆییەی کە ئەگەری ھەیە بەھۆی ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح سەر ھەڵبدات و گوتی: “گرنگە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالم بەردەوام بە ڕووی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە کراوە بێت”.

باسی لەوەشکرد کە ھێشتا ئەمریکا و ئیسرائیل، ھەڵسەنگاندن بۆ وەڵامەکەی بزووتنەوەی حەماس لەبارەی پێشنیازی ئاگربەست لە غەززە دەکەن و خەختی کردەوە لەسەر ئەوەی گرنگە حەماس و ئیسرائیل بتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە کە پەیوەندی بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە ھەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە

سەڵاح

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون

یاسین

ئێران لە ئازادیی میدیادا لە پلەی 177ەمیندایە لە کوی 180 وڵاتی دونیادا تەنیا لە مانگی رابردوودا 35 رۆژنامەوان دەستگیر كراون

دڵشاد