ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئاگادارییه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 5ی2ی2024، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ لە ساڵی ڕابردوودا، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، لەسەر داوای وەزارەتمان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕيارىدا بە لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بڕیارەكە تەنیا بۆ ماوەی سێ مانگ بوو، هێشتا كاری پێدەكرێت، بۆیە لە ئێستاوە تا ڕێكەوتی (10-3-2024) هاوبەشانی ئاو دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون پێشكەش بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژە ‎ستراتیژییەكانی كابینەی نۆیەم، كەشوهەوا و ژینگە و ئابووریی كوردستان دەگۆڕێت

گوران

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

هاتوچۆ: شه‌قامێكی سه‌ره‌كی سلێمانی داده‌خرێت

سەڵاح