ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خولی ئیسپانیا.. بەرشەلۆنە لەیاریگای خۆیدا گەیشتەوە دووەمی ڕیزبەندی

لە یارییەکانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا، بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال سۆسیدادی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی پارێزگاری لە پلەی دووەم بکات و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست ریال سۆسیدادی هێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یانەی بەرشەلۆنەی خاوەن یاریگا ئاستیان باشتر بوو، زیاتر کۆنترۆڵی یاریگایان کردوو، تا لە خولەکی 40دا لامین یاماڵ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

 

لە تایمی دووەم،هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود تا لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو رافینا بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و دڵنیایی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، بەرشەلۆنە بە کۆکردنوەوەی 76 خاڵ و گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی، سۆسیدادیش بە 54 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر ڕکابەری نییە و ڕاگرتنی ئەستەمە

sirwan

لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵدا زۆرترین هەناردەی تورکیا بۆ عێراق بووە

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح