ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: 11 عێراقی لە لوبنان ئازاد کران

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، 11 زیندانی عێراق کە لە لوبنان دەستگیرکرابوون ئازادکران، دوای ئەوەی بوونەتە قوربانی ساختەکاری کۆمپانیاکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 11 هاوڵواتی عێراقی ئازادکران کە لەنێویاندا ئافرەت و پیاوی بەساڵاچووی تێدابوو، دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنی لوبنانەوە دەستبەسەرکران، بەهۆی ئەوەی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری لەبەیروتەوە بۆ سعوودیە بە ڤیزای گەشتیاری کە بۆ حەج دیارینەکراوە، گەشتیان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنی و دادوەرییە پەیوەندیدارەکان کردووە و توانیویەتی سەرجەم دەستگیرکراوەکان ئازاد بکات، ئەمە جگە لەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا پەیوەندی لەگەڵ کەسوکاری دەستگیرکراوەکان و سەردانکردنیان بە بەردەوامی بۆ دیاریکردنی پێداویستییەکانیان”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە “باڵیۆزخانەی عێراق لە سعوودیە بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی دیکە دەکات تاوەکو دواجار دۆسیەک دادەخرێت و دەگەڕێندرێنەوە بۆ عێراق”.

هەواڵی پەیوەندیدار

لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆكاری ئاگرەكەی بازاڕی لەنگە دەکرێت

یاسین

بەهۆی ئاگرەکەی دهۆک زیاتر لە 100 دوکان زیانییان پێگەیشتووە

سەڵاح

سوودانی و خامنەیی کۆبوونەوە

یاسین