ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەمریکا پشتگیریی خۆپێشاندەرانی شاری سووەیدای سووریا دەکات

 

ئەمریکا داوا لە حکومەتی سووریا دەکات توندوتیژی بەرانبەر بە خۆپێشاندەرانی شاری “سووەیدا” بەکارنەهێنێت.

بەپێی هەژماری فەرمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، ئیتان گۆڵدریچ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سووریا لەگەڵ پارێزەر و چالاکوان ماهیر شەرەفەدیل کۆبووەتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە لە دیدارەکەدا لایەنی ئەمریکایی جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ مافی ناڕەزایەتی‌دەربڕینی گەلی سووریا کردەوە، داوای لە حکومەتی سووریا کرد ک توندوتیژی بەرانبەر بە ناڕەزایەتییەکان بەکارنەهێنێت.

دانشیتوانی شاری “سووەیدا”ی سووریا پێشترێ بە لایەنگری‌کردن لە دەستەڵاتی بەشار ئەسەد نێوبانگی دەرکردبوو، بەڵام چەند مانگێکە خۆپێشاندان و سەرهەڵدانی توند لەم شارە ڕوو دەدات و حکومەی سووریا باشاریان ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ بە مووچەخۆران دەدات

سەڵاح

ئێران.. خێزانی كرێكاران و خانەنشینان كەوتوونەتە خوار هێڵی هەژارییەوە

سەڵاح

لە سەر فەرمانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم یاریگەی شەهید “فەڕەنسۆ هەریری” نۆژەن دەکرێتەوە

یاسین