ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئێران… لافاو چوار كه‌سی كوشت و ١٢ بێسەروشوێن بوون

 

لە باشووری خۆرهەڵاتی ئێران چوار کەس به هۆی لافاو مردوون و ١٢ کەسیش بێ‌شەروشوێنن.

دوا نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە بارین و لافاو شاری مەشهەد و هەموو پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی لە باکووری خۆرهەڵاتی ئێران داگرت و زیانێکی زۆری بە دانیشتووان گەیاند.

لەگەڵ بەردەوامیی بارینی بەخوڕ لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، ئاژانسە هەواڵییە نێوخۆییەکان لە ئێران هەواڵی گیانلەدەستدانی چوار کەسیان لە شاری مەشهەد بە هۆی خنکان لە لافاودا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ئایار، تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی پیاوێک و ژنێکیان لە ئۆتۆمبێلێکدا لە ژێر ئاو دەرهێنا.

موحسین زەکەریان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕیخراوی مانگی سووری خوراسانی ڕەزەوی هەروەها ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوان بەهۆی لافاو لە مەشهەد گەیشتووەتە چوار کەس و هەتا ئێستا ١٢ کەس بێسەروشوێنن.

لە وێناندا دیارە لافاو چەندین ئۆتۆمبێل لەگەڵ خۆیدا دەبات.

بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و ڕۆشنبیری و پۆلیسی ڕێگاوبانی خوراسانی ڕەزەوی بە ئاماژەدان تێکچوونی ڕێگاوبانان داوایان لە دانیشتووان کردوو لە نێو شاردا هاتوچۆ نەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مامەڵەی لێخۆشبوون بە ڕێژەی 20% ده‌ستی پێكرد

سەڵاح

روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراك دەدرێت

یاسین

کۆمپانیای زۆم خەڵاتی باشترین بەرهەمی عێراقی بۆ بەرهەمی شیرەمەنی وەرگرتووە

سەڵاح