ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت

 

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە مێژوی خۆیدا، بەحرەین میوانداری لوتکەی کۆمکاری عەرەبی دەکات، بەردەوامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، یەکێک لە تەوەرەکانی لوتکەکە دەبێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی بەحرەین (BNA)، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە مەنامەی پایتەختی ئەو وڵاتە، 33 هەمین لوتکەی کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەبەوەشکراوە، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر، عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن، مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین، عەبدول لەتیف ڕەشید سەرکۆماری عێراق، نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، محەمەد وەلەد شێخ ئەلغەزوانی سەرکۆماری مۆریتانیا، غەزالی عوسمان سەرکۆماری کۆمۆرۆس، گەیشتونەتە مەنامە.

لە 33هەمین لوتکەی کۆمکاری عەرەبیدا سەبارەت بە پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزز، گفتوگۆ دەکرێت.

لە ساڵی 1946 کە کۆمکاری عەرەبی یەکەم کۆبونەوەی لە قاهیرە ئەنجامدا، تا ئێستا بەحرەین ئەوە یەکەمجارە میوانداری ئەو لوتکەیە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئەڵمانیا.. ئەڵمانیا شکستی هێنا و سێ خاڵی تری لەدەستدا

sirwan

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

شاخەوان عەبدوڵڵا هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی پەلکانە دەدات

یاسین