ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی مامۆستا ئیبراهیم شەهیدی ئاڵا کرایەوە



ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.1.7، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و خێزان و منداڵەکانى شەهیدی و کەس و کار و هاوڕێیان و قوتابیان، لە مۆزەخانەى پەروەردەیی هەولێر پێشانگایەکى تایبەت بە ژیان و چالاکی شەهیدى ئاڵا (مامۆستا ئیبراهیم سەباح) کرایەوە.

لەڕێورەسمەکەدا پاریزگارى هەولێر، لەوتارێکدا، دەستخۆشى لە ڕیکخران و سەرپەرشتیارانى پیشانگاکە کرد و جەختی لەوە کردەوە وەکو پارێزگاى هەولێر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە کار و هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردنی زیاتری بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزى شەهیدان.

جێى باسە، شەهید مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە دایکبووی ساڵی 1981ی شەقڵاو بوو و خێزاندار بوو و باوکی دوو منداڵ بوو، ماوەی زیاتر لە 10 ساڵ لە قوتابخانەی سۆرکی بنەڕەتی لە شەقڵاوە یاریدەری بەڕێوەبەر بوو، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ده‌وامی قوتابخانەکان لە ڕۆژی 7ی شوباتی ساڵى 2021 و لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بە تەزووی کارەبا لەسەربانی قوتابخانەکەى گیانی لەدەست دا و بوو بە شەهیدی ئاڵا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیا بیانییەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانییان ناچار بە بەرتیلدان دەکرێن

سەڵاح

تەقینەوەی مین لە دێرەزۆر حه‌وت کوژراو چوار برینداری لێکەوتەوە

سەڵاح

بایدن واژۆ لەسەر پڕۆژە یاسایەک دەکات کە ئەپی تكتۆك قەدەغە دەکات

سەڵاح